کۆڵبەری ئیش نییە، ناچاریی خەڵکی هەژاری سەر سنوورە

کۆڵبەری لە ناوچە کوردەوارییەکانی ئێران کە ڕۆژ بەڕۆژ بەهۆی نەبوونی هەلی کاری راستەقینەوە، هەر خەریکە پەرە دەستێنێت، لە ڕاستیدا کار نییە بەڵام خەڵکی سنوورنشین ناچارن بۆ بژێوی ژیانیان ئەنجامی بدەن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، کوردستان سەرەڕای هەبوونی بەستێنی تایبەتلە بواری کشتوکاڵ، کانگا و سەرچاوەی ئاوی، ئەمڕۆ یەکێک لە ئەو پارێزگاگەلەیە کە زیاترین ڕێژەی بێکاریی لە ئاستی ئێران هەیە و بە پێی ئامارە فەرمییەکان ژیان و بژێوی ژیانی زیاتر لە شەش هەزار و 500 کوردستانی پێوەندی بە سنوورەوە هەیە و ئەوەش بە واتای دانەنانی سەرمایە لە بەشی ژێرخانەکانە.

بە بڵاو بوونەوەی هەواڵی تەشەنە سەندنی کۆرۆنا لە ئێران، بینیمان کە بازاڕچە سنوورییەکان داخران و هاوردە و بردەی کاڵا لە سنوورەکانەوە کەم کرانەوە و لە پاڵ ئەوەشدا بەرز و نزم بوونەوەی نرخی دراو و گۆڕانی نرخەکان لە بازاڕ، بووە هۆی بەرز بوونەوەی قاچاخی کاڵا و کۆڵبەرەکان لە ڕۆژانی کۆرۆنایی خەریکی چالاکین و ئەو مەترسیەیان بە گیان کڕیوە تا بتوانن پارووە نانێک ببەنەوە سەر سفرەیان.

کۆڵبەری ناچارییە

بەشێک لە کۆڵبەرەکان تەمەنێکی زۆر کەمیان هەیە و بۆ دابین کردنی تێچووی قوتابخانەیان ناچار دەبن روو بکەنە کۆڵبەری کردن.

کۆڵبەرەکان بە گلەییەوە لە بەرپرسان و بەرنامەکانیان دەڵێن کە نەک هەر لە بیری ڕەخساندنی هەلی کار بۆ ئێمە نین، جار جارێک بەرنامەیەک یان گەڵاڵەیەک بۆ یارمەتی بە سنوورنشینەکان پەسەند دەکرێت بەڵام دوای ماوەیەک هەر لە بیر دەکرێت.

کێشەی کۆڵبەری و زامی ناسۆری سنوور نشێنەکان

سەید عەلی سەجادی سەرۆکی شوورای ئیسلامی بەشی هەورامان بە ئاماژە بە دۆخی نالەباری کۆڵبەران وتی: کێشەی کۆڵبەری دەمێکە کە وەکوو برینێکی ناسۆر لە ناوچە سنوورییەکان خەڵک ئازار دەدات و تا ئێستا ڕێکارێکی لەباریش بۆ ڕێکخستنیان لەلایەن بەرپرسانەوە نەدۆزراوەتەوە.

ناوبراو هۆکاری ڕوو کردنی دانیشتووانی سنوور بۆ کۆڵبەری، هەژار و بێکار ڕادەگەیێنێت و دەڵێت: ڕۆژانە لە نزیک سێ بۆ چوار هەزار کەس لە ناوچەی هەورامان خەریکی کۆڵبەرین کە هیچ داهاتوویەکی نییە.

زیاترین سوود دەگاتە دەڵاڵەکان

یەکێک لە کۆڵبەرەکان دەڵێت: ژیانی ئێمە پڕە لە مەترسی و سەختی و هیچ ئاسایشێکمان نییە و لەلایەکی تریش سوودی سەرەکی و زیاترین سوود دەگاتە دەڵاڵەکان و خاوەن بارەکان چونکوو ئەوان بە دۆلار کاڵا دەکڕن و دەفرۆشن و بە چوونە سەرەوەی نرخی دۆلار سوود دەکەن.

ناوبراو لە نەیویست ناوی ئاشكرا بکرێت، دریژە دەدات: کۆڵبەرێک کە ناچارە ڕۆژانە کۆڵێک 100 کیلۆیی یان 60کیلۆیی چەندین کیلۆمەتر بگوازێتەوە پێویستی بە وزە و هێزی زۆر هەیە و هەندێک کەس بۆ دابینی ئەو وزە ڕوو دەکەنە بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و وزەدەر کە دوای ماوەیەک بە بەکارهێنانی ئەو جۆرە مادە هۆشبەرە دەبنە خووگر و هێز و توانای پێویستیان بۆ گواستنەوەی بار نامێنێت یا بە هۆی گوشاری زۆر تووشی خەسار جەستەیی یان کەم ئەندامی دەبن.

News Code 36225

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =