بە پێی هەواڵی مێهر، ئەم دواییانە لە هەرێمی کوردستانی عێراق ٥ چالاکی میدیایی و مەدەنی بە تۆمەتی دروست کردنی مەترسی لە سەر ئاسایش و هێمنایەتی هەرێمی کوردستانی عێراقی قۆڵبەست کران.
ڕێکخراوەی لێبوردنی نێودەوڵەتی و چەند ڕێکخراوەیتری مافی مرۆڤ داوایان لە هەرێمی کوردستان کردووە ئەو بەندکراوانە ئازاد بکەن.
ئەم ڕێکخراوەیە لە بڵاوکراوەیەکدا داوای لە هەرێمی کوردستانی عێراق کرد شەرڤان شیروانی، گۆهدار زێباری، هەریوان عیسا، ئەیاز کەرەم و شوان سەعید ئازاد بکات.
هەروەها دەڵێت بە پێی زانیارییەکان، ئەم بەندکراوانە ڕەخنەیان لە گەندەڵی و نەدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گرتووە و تۆمەتیتریان نییە. بۆیە داوای لە دەوڵەتی هەرێمی کوردستان کردووە بێ هیچ مەرجێک ئەو بەندکراوانە ئازاد بکات.
Your Comment