بە پێی هەواڵی مێهر، مستەفا پیرزاد وتی: بە ئامادە بوونی ئەم گرووپە جیهادییە کە لە تارانەوە هاتبوون، کلینیکێکی کاتیی چارەسەر کردنی نەخۆشییەکانی چاو لەم شارە پێک هات و لە ماوەی پێنج ڕۆژدا بینەری چالاکی بەرچاوی ئەم گرووپە خۆبەخشە بووین.
ئەو وتیشی: لە لایەن پسپۆڕانەوە بە خۆڕایی چاویلکە درایە 1300 نەخۆش و 64 کەسیش پێویستیان بە نەشتەرگەری هەیە کە ئەم نەشتەرگەرییەش لە زووترین کاتدا لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە لە لایەن پسپۆڕانەوە بەڕێوە دەچێت.
Your Comment