بە پێی هەواڵی مێهر، ئەم کۆڕە بە هەوڵی ئەنجومەنی ڕێزگرتن لە ناودارانی کوردستان کەوتە ڕێ و بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، تەنیا ژمارەیەکی کەم تێیدا بەشدار بوون.
لەم چاوپێکەوتنەدا پاش پێشکەش کردنی وتەی ژمارەیەک لە هونەرمەندان، لە لایەن دایرەی فەرهەنگ و ئیرشادی کوردستانەوە، جێگری فەرهەنگی شارەوانی سنە و ئەنجومەنی ڕێزگرتن لە ناودارانی کوردستان بە پێشکەش کردنی دیاری ڕێزیان لە خزمەتی ئەو کەسایەتییە بە مۆسیقای کوردی گرت.
وەحید موعتەسەمی ساڵی 1345 لە شاری سنە لە دایک بووە و هەر لە منداڵییەوە هۆگری مۆسیقا بووە و لە ساڵی 1367ەوە لە ژێر چاودێری ماموستا زڵێخاپوور بووە یەکێک لە ماموستایان و ژەنیارانی بەناوبانگ و لێهاتووی کوردستان.
Your Comment