AP ١٣٩٩ ڕەشەمە ٤ ١٠:٤٨

سەرپەرشتی ئیدارەی پارێزگای ئیلام:

سنووری مێهران لە 5 ی ڕەشەممەوە دادەخرێت

سنووری مێهران لە 5 ی ڕەشەممەوە دادەخرێت

سەرپەرشتی ئیدارەی پارێزگای ئیلام لە داخرانی سنووری موسافرەتی مێهران لە ڕۆژی سێشەممە 5 ی ڕەشەممەوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد نەوزەری ڕایگەیاند: کۆ کۆنترۆڵی نەخۆشی کۆرۆنا سنووری موسافرەتی مێهران لە سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 5 ی ڕەشەممەوە دادەخرێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە قەیرانی بوونی دۆخی کۆرۆنا لە وڵاتی عێراق وتی: بۆ ئەو مەبەستە سنووری موسافرەتی مێهران دادەخرێت بەڵام بازرگانی لە ئەو سنوورەوە بە لەبەرچاوگرتنی ڕێنماییە تەندروستییەکان ئەنجام دەدرێت.

نەوزەری دۆخی کۆرۆنا لە ئەو پارێزگایەی زۆر نیگەرانکەر ڕاگەیاند و هۆشداریی دا: بە پێی دۆخی خراپی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی دراوسێ بەتایبەتی خووزستان و وڵاتی عێراق ئەگەر وشیار نەبین بەزوویی ئیلامیش دەبێتە ناوەندی قەیرانی کۆرۆنا.

سەرپەرشتی ئیدارەی پارێزگای ئیلام داوای لە خەڵکی پارێزگا بەتایبەتی لە ناوچە هاوسنوورەکان لەگەڵ وڵاتی عێراق و پارێزگا دراوسییەکان کرد کە پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن.

News ID 36143

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha