بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورلیا لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی، وێڕای قسە لەسەر پێوەندی دۆستانەی ئەمریکا و تورکیا، لەسەر ڕەخنە لە ڕۆڵی کەمڕەنگی سوپای ئەمریکا و ناتۆ لە سەرکوتی پەکەکە قسەی کرد.
ئەردۆغان وتی: ئێمە سەردەمێکمان تێپەڕاند کە تێیدا دۆستی ئێمە و ئەمریکا بە شێوەی جیدی تاقی کرایەوە. ئێمە لەلایەن هاوپەیمانەکانەوە لە ناتۆ، بۆ شەڕ لەگەڵ پەکەکە پاڵپشتی نەکراین.
سەرۆکی پارتی داد و گەشە پاگەندەی کرد: پێوەندی نێوان ڕێبەرانێک کە لە ڕووداوی هێرش بۆ سەر کۆنگرەی ئەمریکا ڕۆڵیان هەبوو و لقی سووریایی پەکەکە واتا یەپەگە وپەیەدە دەرکەوتووە. ئەو ڕووداوە جارێکی دیکە سەلماندی کە تیرۆر لەگەل مرۆڤایەتی و دیمکراسی دوژمنە.
Your Comment