AP ١٣٩٩ ڕەشەمە ٢ ٢٠:٤٧

ئەمڕۆ ڕووی دا؛

تەقینەوە لە دەیرەزوور/چەند کەس کوژراو و بریندار بوون

تەقینەوە لە دەیرەزوور/چەند کەس کوژراو و بریندار بوون

سەرچاوە سوورییەکان لە کوژران و بریندار بوونی چەند کەس بە هۆی تەقینەوەی مۆتۆری بۆمبڕێژکراو لە دەڤەری دەیرەزوور هەواڵیان دا و ڕایانگەیاند: ژمارەیەک لە بریندارەکان دۆخیان نالەبارە.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی سانا،  سەرچاوە سوورییەکان لە کوژران و بریندار بوونی چەند کەس بە هۆی تەقینەوەی مۆتۆری بۆمبڕێژکراو لە دەڤەری دەیرەزوور هەواڵیان دا.

ئەم سەرچاوانە ڕایانگەیاند: بە هۆی تەقینەوەی مۆتۆرێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری ئەلبەسیرە لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی ئەو شارە کە لە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی قەسەدە دایە، سێ کەس کوژران و 10 کەسیتر بە توندی بریندار بوون.

ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە: مۆتۆری بۆمبڕێژکراو لە بازاڕی شاری ئەلبەسیرە نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەقییەوە کە بە هۆی قەرەباڵغی بازاڕ تا ئێستا سێ کوژراو و 10 برینداری لێ کەوتۆتەوە.

ژمارەیەک لە دوکانەکانی ناو بازاڕەکەش ئاگریان تێ بەربووە.

News ID 36125

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha