بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولمالیک شەنبەزادە ڕایگەیاند: بە تەرخان کردنی 2 ملیار ڕیاڵ بودجە لە شوێنی بودجە نەتەوەییەکان، کاری پاراستن، ئاوەدان و ڕێکخستنی شاری مێژوویی سەیمەرە هەڵکەوتوو لە شاری دەرەشار دەستیپێکرد.
ناوبراو زیادی کرد: ئاسەواری نەژیارڤانی و زەوینی کشتوکاڵی ناو شاری مێژوویی سەیمەرە کە بەهۆی بارینی بارانی وەرزی تووشی خەسار بوون بە ئەو بڕە بودجە چاک و ئاوەدان دەکرێتەوە.
نشەنبەزادە ڕاشیگەیاند: ئەو ئاسەوارە مێژووییە گەورەترین حەوشەی مێژوویی لە پارێزگای ئیلامە کە زیاتر لە 200 دۆنم دەبێت کە لە ڕێکەوتی 24 ی پووشپەڕی 1310 بە ژمارەی تۆماری شەش، وەکوو ئاسەواری نەتەوەیی ئێران تۆمار کراوە.
Your Comment