پێنج مووشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی هەولێر کران

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و پێنج موشه‌ك ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ پارێزگای هه‌ولێر  بە خەندانی راگه‌یاند: ئه‌مشه‌و پێنج مووشه‌ك ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر  كراون، به‌ڵام هێزه‌كانی ئه‌مریكا كاریان به‌ راداری هه‌وایی كردوه‌، توانراوه‌ ئاراسته‌ی موشه‌كه‌كان بگۆڕدرێت.

دوو مووشه‌كیان له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ كه‌وتونه‌ته‌ خواره‌وه‌ و ته‌قیونه‌ته‌وه‌، سێ موشه‌كه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌نزیك فلكه‌ی نازناز له‌ گه‌ڕه‌كی وه‌زیران كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: "لەئەنجامی كەوتنەخوارەوەی موشەكەكان، تاوەكو ئێستا بەوردی زیانەكان نەزانراون، بەڵام باس لەچەند بریندارێك دەكرێت، قەبارەی زیانه‌ ماددییه‌كانيش نازانرێت".

تا ئێستا وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی موشه‌كه‌كان و سه‌رچاوه‌ی ئه‌و موشه‌كانه‌ بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه‌.

News Code 36053

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =