بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "کافەچیا" بەرهەمی هونەرمەندی شانۆی کوردستان "سابیر دڵبینا" یە کە لە 25 بۆ 27ی ڕێبەندان لە کاتژمێر 17لە هۆڵی ژمارە دووی پەردیسی سینەمایی بەهمەنی سنە بە شێوەی بەڕێوە دەچێت.
ئەو شانۆنامە فیداکاری و خۆڕاگیرییەکانی خەڵک بەرانبەر ڕژێمی شا نمایش دەکات.
لە ئەو شانۆنامە، "چیا" ناوی کوڕی خاوەن قاوەخانەیەکە کە زۆربەی ڕووداوەکانی ئەو شانۆیە لە ئەو قاوەخانە ڕوو دەدات، قاوەخایەک لە رێگای سنە-مەریوان هەڵکەتەوتووە و لە ئەو ساڵەدا بەهۆی بارینی بەفری قورس رێگاکانی داخراوە.
ناوەرۆکی ئەو شانۆنامە دەگەڕێتەوە بۆ ڕێبەندانی ساڵی 1357 و هەوڵی سەربازەکان بە مەبەستی هاوڕێیەتی لەگەڵ شۆڕشگێڕەکان بۆ هەڵاتن لە بنکە سەربازییەکان نیشان دەدات کە دەکەونە بەر گوللەوە.
شانۆنامەی "کافەچیا" بەرهەمی حەوزەی هونەری کوردستان و بە ئامادەبوونی ئەندامانی گرووپی هونەری "ژین" ی سنە بەڕێوە دەچێت.
Your Comment