بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوپای تورکیا قۆناغێکی دیکە لە ئۆپراسیۆنی سەربازیی لە خاکی عێراق، بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی پەکەکە دەست پێکرد. تورکیا لە ئەو ئۆپراسیۆنە، هێزە سەربازییەکانی لە چیای گارە لە هەرێمی کوردستان جێگیر کردووە.
یەکێک لە وتەبێژەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاردانەوە بە ئەو ئۆپراسیۆنە، بە مێدیایەکی عێراقی وتووە ڕاپۆرتەکانی هاوپەیوەند بە ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە گارەی دیوە.
ناوبراو سەبارەت بە هەڵوێستی ئەمریکا بەرانبەر ئەو ئۆپراسیۆنە وتوویە کە هەر جۆرە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لە عێراق، ئەبێ بە لەبەرچاوگرتنی ڕێز بۆ سەروەریی ئەو وڵاتە ئەنجام بدرێت.
Your Comment