بە پێی هەواڵی مێهر، سەید ڕۆحولا لەتیفی لەم بارەوە وتی: پێنج سنووری فەرمی عێراق بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبیلە ترانزیتییەکان چالاک بوونەوە کە دوو سنوور هی ئێران و ئەوانیتر سنووری عەرەبستان و ئوردۆنە.
ناوبراو وتیشی: دوو سنووری مێهران و خوسرەوی لە ئێستە بەدواوە دەبنە ڕێگای ئۆتۆمبیلە ترانزیتییەکان بۆ پەڕینەوە لە خاکی عێراق.
پێشتربە هۆی ئەمدام نەبوونی عێراق لە کۆنڤانسیۆنی تیر، هاتووچۆی ئوتومبیلە ترانزیتییەکان لەم وڵاتە مومکین نەبوو. بە پەسند کردنی ئەم کۆنڤانسیۆنە لە پارلەمانی عێراق و ئەندامێتی ئەم وڵاتە لەو کۆنڤانسیۆنە و ڕاگەیاندنی شاندی سنوورەکانی ئەم وڵاتە، ئەم دەرفەتە لەم ڕۆژانەی دواییدا ڕەخساوە.
Your Comment