بە پێی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی "سی جی تی ئێن" وتی: چوونە دەرەوە لە بەرجام یان ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە لایەن ئەمریکاوە ڕووی دا و ئێستاش بۆ گەڕانەوە بۆ ئەو ڕێککەوتنە، دەبێ گەمارۆکان هەڵوەشێننەوە و بە گشتی پێبەندی یاسا و خالەکانی ئەو ڕێککەوتنە بن.
ئەو وتیشی: کەم کردنەوەی بەرپرسیاریەتی ئێران لەم ڕێککەوتنەدا بە مەبەستی قەرەبوو کردنەوە و ڕێگا چارەیەک بۆ کارە دژبەرانەکانی بەرجام بوو. بە لە بەرچاو گرتنی ئاوەز و لۆجیکەوە، هەمووان دەزانن دەبێ ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ بەرجام.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: هەر کات ئەمریکا گەڕایەوە بەرجام و گەمارۆکانی پووچەڵ کردەوە، ئێرانیش ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ ئەم ڕێککەوتنە و بڕیارەکان بە تەواوەتی جێبەجێ بکات.
عێراقچی لە کۆتاییشدا وەبیری هێنایەوە کە کاتی بڕیاردان زۆر کەمە و ئێمە دەرفەتێکی ئەوتۆمان نییە و چاککردنەوەی ئەم سیاسەتە لە ئەستۆی بایدنە و پێویستە خێرا بڕیار بدات.
Your Comment