بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە لێدوانی ئەم دواییەی بەرپرسانی ئەمریکا سەبارەت بە یەمەن وتی: ڕاگیرانی پاڵپشتی و نەفرۆشتنی چەک بە هاوپەیمانی عەرەبستان ئەگەر نمایشی سیاسی نەبێت دەتوانێت هەنگاوێک بۆ ڕاست کردنەوەی هەڵەکانی ڕابردوو بێت.
خەتیب زادە بە جەخت لەسەر ئەوەی کە کۆمەڵگای جیهانی و هەندێک وڵات کە بە بازرگانی و فرۆشتنی چەک لە جەنایەتەکانی عەرەبستان دژی خەڵکی یەمەن هاوبەشن ئەبێ کۆتایی بهێنن بە پاڵپشتییەکانیان لە عەرەبستان و ڕێگا بۆ درێژەدانی ئەو کارەساتە مرۆییە دابخەن، زیادی کرد: بەداخەوە عەرەبستان بە دەسپێکردنی شەڕی یەمەن خەساری زۆری لە خۆی دا و بە تۆمەتدان لە وڵاتانی دیکە لە درێژەی سیاسەتی زیاترین گوشاری ئەمریکا، هەوڵی داوە و تێدەکۆشێت خۆی لە شەڕی سەربازی دژی یەمەن و کوشتنی هەزاران ژن و منداڵی یەمەن بەری بکات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە درێژەدا زیادی کرد: لە هەمان کاتدا هیوادارین وڵاتانی شەڕخواز بە هەڵەکانی خۆیان بزانن و بە دانپێدانان بە هەڵەی شەش ساڵەی خۆیان، شەڕ و گەمارۆدانی یەمەن تەواو بکەن و رێگای ئاشتیخوازانە بگرنە پێش.
Your Comment