بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئەلمەرکەز ئەلخەیری رایگه‌یاند: هێزه سیاسییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كورد تۆمه‌تبارده‌كه‌ن كه نه‌وتی به‌سره ده‌دزن، به‌ڵام له‌راستیدا ئه‌وانه به‌رپرس نین، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆی بودجه‌ی عێراقدا 5%یه، له ساڵی 2014ه‌وه تا ساڵی 2018 هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه نه‌كراوه، ئه‌گه‌ر ئه‌و پارانه بۆ خزمه‌تگوزاری و پرۆژه‌كانی به‌سره و زیقاڕ خه‌رج بكرایه ئێمه ئاماده‌ین وه‌رینه‌گرین، به‌ڵام ئایا ئه‌و پارانه بۆ كوێ رۆیشتون كه له‌كاتێكدا هیچ بڕه بودجه‌یه‌ك بۆ هه‌رێم نه‌نێردراوه.
وتیشی: " له‌ساڵی 2020 رێكه‌وتنێك له‌نێوان هه‌ردو حكومه‌تی هه‌ولێر و به‌غدا كرا، به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتنه، مانگانه 320 ملیار دینار ره‌وانه ده‌كرا، له‌به‌رامبه‌ردا تیمێكی چاودێری سه‌ردانی ده‌روازه سنوریه‌كانی كرد، به‌ڵام ئه‌م ڕێككه‌وتنه زۆری نه‌خایاند و حكوومه‌ت ته‌نیا بۆ دو مانگ پاره‌كه‌ی ره‌وانه كرد.
هۆکارەکانی ڕادەست نەکردنی نەوتی هەرێم بە سۆمۆ
له‌باره‌ی بۆچی هه‌رێم هه‌موو نه‌وته‌كه‌ی ڕاده‌ستی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق "سۆمۆ" ناكات، قوباد تاڵه‌بانی وتی: " نه‌وت سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاتی هه‌رێمی كوردستانه، له‌و ڕێگایه‌شه‌وه پاره‌ی زۆربه‌ی خه‌رجییه‌كانی هه‌رێم دابینده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌مان نه‌مێنێت، هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك بۆ دابینكردنی خه‌رجییه‌كانمان نامێنێت، هه‌روه‌ها ناشتوانین ئه‌و قه‌رزانه بده‌ینه‌وه كه كه‌وتوه‌ته ئه‌ستۆی هه‌رێمی كوردستان".
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، چه‌ند داتایه‌كی تۆماركردوه كه ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان 683.000 (شه‌ش سه‌د و هه‌شتا و سێ هه‌زار) فه‌رمانبه‌ره، له‌كاتێكدا له هه‌رێم زیاتر له 751.000 (حه‌وتسه‌د و په‌نجاو یه‌ك هه‌زار) فه‌رمانبه‌ر هه‌یه، چۆن ده‌توانین موچه بده‌ین به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه ناویان لای دارایی فیدراڵی نییه ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ی داهاتی خۆمان نه‌بێت.
هەرێم دەبێ شایستە داراییەکانی وەرگرێت
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو کە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی ته‌واوی پابه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی، جا ڕۆژانه ڕاده‌ستكردنی 250.000 (دوسه‌د و په‌نجا هه‌زار) به‌رمیل نه‌وت بێت یاخود داهاته نانه‌وتییه‌كانیش بێت، به‌ڵام به‌پێی ده‌ستوور ده‌بێت له به‌رامبه‌ردا هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی شایسته داراییه‌كانی له به‌غداوه وه‌ربگرێت.
قوباد تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند: هیوادارین په‌یوه‌ندییه‌كی باشی نه‌وتی و دارایی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندیدا بنیاد بنێین، باوهڕیشمانوایه ئه‌وه هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌كرێت، تا ده‌گاته دامه‌زراندنی كۆمپانیای نوێی سۆمۆ كه ئه‌ندامی كوردیش له به‌شداربن له به‌ڕێوه‌بردنیدا، به‌ڵام ئه‌وه هێشتا له سه‌ره‌تادایه و پێویستی به متمانه‌ی زیاتری هه‌ردولا هه‌یه.
Your Comment