بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە تویتێکدا نووسی: دیوانی نێودەوڵەتی دادپەروەری هەموو ناڕەزایەتییە سەرەتاییەکانی ئەمریکا لە دۆسیەی سکاڵای ئێران دژی گەمارۆ ناڕەواکانی ئەمریکای ڕەت کردەوە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەوە سەرکەوتنێکی دیکەی مافی بۆ ئێران دوای دەرکردنی دەستووری 3 ی ئۆکتۆبەری 2018 یە. ئێران هەمیشە بە تواوەتی ڕێزی لە یاسا نێودەوڵەتییەکان گرتووە. کاتی ئەوە هاتووە کە ئەمریکا ئەرکە نێودەوڵەتییەکانی خۆی جێبەجێ بکات.
Your Comment