بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا لە باکووری عێراق ڕۆژی یەکشەممە هەواڵی دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ بە 400 تەرمی لە ئەو پارێزگایە ڕاگەیاند.
فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا لە ڕاگەیێندراوێکی فەرمی ڕایگەیاند: گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە کە 400 تەرمی قوربانیانی دەست یداعشی تێدایە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو گۆڕستانە گەورەیە لە ناو گوندی حەمیدات لە ناوچەی تەلەعفەر، ڕۆژاوای نەینەوا دۆزرایەوە و دووهەمین گۆڕی بەکۆمەڵی دۆزراو لە چەند مانگی دواییە.
بۆچوونی ئێوە