شۆڕشێک بۆ هەموو گەلانی ئێران/ گرێدراویی کوردستان و شۆڕشی ئیسلامی

شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە کاتی سەرهەڵدانیەوە تا ئەمڕۆ ڕوبەروی چەرمەسەرێ و گیر و گرفتی زۆر و پیلانی دزێوی دوژمنەکانی بە تایبەت ئەمریکا و ئیسرائیل بووەتەوە. بەڵام دوژمنەکانی نەیتوانیوە شکستی پێبهێنن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر, بەشی نێودەوڵەتی: ئەمڕۆ چل و دووهەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانە. چۆنیەتی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ڕەوتی کاریگەری ئەو لە ناوچەکە و سەرهەڵدانی بزووتنەوە خۆڕاگرییەکان لە درێژەی ئەم چەند دەیەدا شرۆڤە کراون بەڵام ساڵانە دەتوانین هێمانەی نوێ بەم شرۆڤانە زیاد بکەین و ئەمەش بەشێکی گرینگ لە تایبەتمەندی  شۆڕش .

 لەم نووسراوەدا هەوڵ ئەدەین ئاماژە بەوە بکەین کە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی تا چ ڕادەیەک لە گەڵ ڕاستییەکان سەبارەت بە باشتر بوونی دۆخی گەلانی جۆراوجۆری  ئێران دەگونجێ.

هەوڵەکان بۆ سڕینەوەی ناوی ئیسلام لە شۆڕشی ئیسلامیی ئێران

ئەمە هەر ئەو بابەتەیە کە دەوڵەتە ڕۆژئاواییەکان هەر لە سەرەتاوە هەوڵیان دەدا تا بە پێداگری کردن لە سەری، بتوانن لە دەفرایەتییەکانی شۆڕشی ئیسلامی کەم بکەنەوە و لەو بابەتە کەڵک وەربگرن بۆ ئەوەی بەستێنێک بۆ شکست هێنانی شۆڕش بڕەخسێنن یان لانیکەم ناوی ئیسلامی لێ بسڕنەوە.
ئەو وڵاتانە کۆمەڵەهایەکیان پێک هێنا و خەریکی سەرمایەدانان بە شێوەی پارە و سیاسی بوون و پاشگری دیمۆکراتیک و خەڵکییان بۆ خۆیان هەڵدەبژارد بۆ ئەوەی بە خەڵک بڵێن کە لە گەڵیانن و داڵغەی دۆخی خەڵکیان هەیە و ئەم کارەش زۆرتر لە کوردستان دەکرا.

فرە نەتەوەیی ئێران و پیلانی ئەمریکا و ئینگلیز

ڕاستییەکە ئەوەیە کە جۆراوجۆری نەتەوەکان لە ئێران، سەرچاوەیەکی گرینگ بۆ ئەمریکییەکان و ئینگلیزییەکان بوو بۆ ئەوەی بتوانن لە ڕێگای ئەوەوە ئەم شۆڕشە تازەیە تووشی خەسار بکەن گەرچی لە ماوەی ئەم ساڵانەدا و سەرەڕای هەموو جۆرە کێشە و قەیرانەکان نەیانتوانیوە قەڵشتێک لە نێوان نەتەوەکان ساز بکەن و بە پێچەوانەشەوە توانا و وریایی ئێرانییەکان بە کەڵک وەرگرتن لە خاڵە هاوبەشەکان و تایبەتمەندیی نەتەوەکان، زیاتر لە پێشوو ئەوانەیان لە دەوری یەکتر کۆ کردەوە.

گرینگی دان بە کوردستان

ئەو کارانەی پاش شۆڕشی ئیسلامی لە کوردستان ڕوویان دا لە ساڵەکانی پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، سەرنج دان بە ناوچە بێبەشەکان و بە تایبەت ناوچە کوردنشینەکان زیاتر بووەوە و هەوڵ دراوە کە بێبەشیەکان قەرەبوو بکرێتەوە.ژێرخانەکان گۆڕانی زۆریان بە خۆیانەوە بینی و گرینگی دان بە خواستی خەڵکیش ڕووی لە زیاد بوونەوە کرد.

گەرچی ئێمە پێمان وایە هێشتا زۆرێک لە کێشەکان ماون و پێویستە چارەسەر بکرێن. ئەمڕۆ ئەو بابەتەی کە بڕیار بوو ئەو وڵاتانە دژی ئێران و بۆ دابەش کردن و جیاکردنەوەی ئێران کەڵکی لێ وەربگرن، بۆتە هۆی پێوەندی زیاتری نەتەوەکان بە تایبەت کوردەکان لە گەڵ شۆڕشی ئیسلامی.

News Code 35806

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =