بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە گۆڤاری هالیڤوود ڕیپۆرتێری ئەمریکا، هیلاری کلینتۆن، وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەمریکا و کچەکەی، لە ڕێگای کۆمپانیای تازەدامەزراوی خۆیانەوە دەیانەوێت لە ژیانی کچانی کوردی سووریا کە لە کۆبانێ و ناوچەکانی تری کوردستانی سووریا چوونە شەڕی داعش زنجیرە درامایەک بۆ نمایش کردنی لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکە بەرهەم بهێنن.
ئەو زنجیرە دراما لە ڕووی کتێبی "کچانی کۆبانێ" لە نووسینی گیل لمۆن بەرهەم دێت کە نووسەری کۆمەڵێک کتێبی پڕفرۆش بووە.
ئەو کتێبە کە 16 ی فێڤریەی ئەمساڵ بڵاو دەبێتەوە لە ماوەی سەدان کاتژمێر گفتوگۆ و ڕاپۆرتی مەیدانی، ژیانی هێزەکانی یەکینەکانی ژنانی کوردی سووریا لە شەڕ لەگەڵ داعش دەگێڕێتەوە.
هیلاری کلینتۆن سەبارەت بە چیرۆکی شەڕی ژنانی کورد و دەقی کتێبەکە بە هالڤوود ڕێپۆرتێری ڕاگەیاند: کچانی کۆبانێ بوێری و دلێری ژنانی کوردی سووریا دەگێڕێتەوە و ئێمە بە دامەزراندنی کۆمپانیای هیدن لایت، دەمانەوێت ڕێز لە بوێری ئەوان بگرین و ئەو دلێریەش بخەینە بەرچاوی جیهانەوە.
Your Comment