بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق لە زنجێرەیەك تویتدا بڵاویكردەوە، مسته‌فا كازمی فه‌رمانی بۆ گۆڕین و دورخستنه‌وه‌ی چەندفەرماندە و بەرپرسێك دەركردووە.
یەكەم: دورخستنه‌وه‌ی فه‌ریق روكن عامر سه‌دام بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ كاروباری هه‌واڵگری و راسپاردنی فه‌ریق ئه‌حمه‌د ئه‌بو ره‌غیف بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئەوپۆستە.
دووەم: دورخستنەوەی ئەبوعەلی بەسری لەبەرێوەبەری گشتی هەواڵگری و تیرۆر لەوەزارەتی ناوخۆ و راسپاردنی حەمید شەتری.
سێیەم: گواستنه‌وه‌ی فه‌ریق قه‌یس محه‌مه‌داوی فه‌رمانده‌ی گشتی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری وراسپاردنی لیوار روكن ئەحمەد
چوارم: دورخستنه‌وه‌ی فه‌ریق روكن جه‌عفه‌ر به‌تات له پۆستی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی و راسپاردنی فه‌ریق روكن رائد شاكر جه‌وده‌ت.
پێنجەم :دورخستنه‌وه‌ی لیوا باسم مه‌جید به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی هه‌واڵگری و ئاسایشی ئۆپراسیۆنه‌كانه له‌پۆسته‌كه‌ی.
ئەوەش لەكاتێكدایە، دوێنێ دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی لەبه‌غدا روویدا كەبەهۆیەوە 32 كه‌س كوژران و 110 كه‌سیش بریندار بوون.
بۆچوونی ئێوە