بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامه‌ی "ههبهرتورك" لهڕاپۆرتێكدا ورده‌كاریی سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگریی توركیای بۆ به‌غدا و هه‌ولێر ئاشكراكردووه و ده‌ڵێت: "توركیا پێشنیازی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی هاوبه‌شی خستووه‌ته به‌رده‌ست هه‌ولێر و به‌غدا، به‌شێوه‌یه‌ك كه له نۆ خاڵه‌وه هێرش بكرێته سه‌ر په‌كه‌كه".
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، توركیا ده‌یه‌وێت به پاڵپشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئه‌نجام بدات، به‌ڵام هێشتا به‌غدا تێبینی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌ی توركیا هه‌یه.
له‌باره‌ی هه‌نگاوه كردارییه‌كانی ئه‌و پلانه‌ی توركیا هه‌به‌ر تورك ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم ڕازیبن، ئه‌وا ناوه‌ڕاستی مانگی ئاداری داهاتوو ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئه‌نجامده‌درێت".
خڵوسی ئاكار له‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان بژارده‌یه‌كی دیكه‌ی خستووه‌ته به‌رده‌ست ئه‌و دوو لایه‌نه كه بریتییه له‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی هاوبه‌ش ئه‌نجام ناده‌ن، ئه‌وا توركیا ئاماده‌یه هاوكاریی لۆجستی و هه‌واڵگریی پێشكه‌شی به‌غدا و هه‌ولێر بكات بۆ لێدان له په‌كه‌كه.
ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی به‌غدا و هه‌ولێر هه‌به‌ر تورك ده‌ڵێت، حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر مه‌یلی به‌لای بژارده‌ی دووه‌مدایه.
بۆچوونی ئێوە