ئێران نایەوێت هێرش بکاتە سەر هیچ وڵاتێک، بەڵام وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە

سەرلەشکەر باقری بە ئاماژە بە کردنە ئامانجی مەبەستە دیاری کراوەکان لە مەودای 1800 کیلۆمەترییەوە، وتی: هەرچەندە نامانەوێت هێرش بکەینە سەر هیچ وڵاتێک بەڵام ئەگەر دوژمن هێرش بکاتە سەرمان، هێرشی دەکەینە سەر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرلەشکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لە پەراوێزی بەڕێوە چوونی قۆناغی کۆتایی مانۆڕی پێغەمبەری گەورە وتی: بەڕێوە چوونی مانۆڕەکان لەم دواییەدا نیشاندەری ئامادەیی تەواوی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە هەموو بوارەکانی زەوینی، ئاسمانی، دەریایی و ئاسمانی و مووشەکیە.

ناوبراو لە درێژەشدا ڕایگەیاند: بەرێوە چوونی مانۆڕی بەربڵاوی پێغەمبەری گەورە 15 نیشاندەری ئەوەیە کە توانی مووشەکی ئێران لە مەودای کورت، مامناوەند و دوور بە هەموو هێزییەوە ئامادەی بەرگری لە ئێران، بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان و ئامانجەکانی کۆماری ئیسلامییە.

سەرلەشکەر باقری لە کۆتاییدا لەسەر ئەوەی کە مانۆڕی پێغەمبەری گەورە 15 نیشاندەری توانی بەرگری ئێران لە پارێزوانی لە بەرژەوەندییە نەتەوەییکانە، جەختی کرد و وتی: هەر چەند نامانەوێت هێرش بکەینە سەر هیچ کەس و لایەن و وڵاتێک بەڵام بە ئەم مانۆڕانەوە ڕایدەگەیێنین ئەگەر دوژمن بەوێت هێرش بکاتە سەر ئێران، ئەوا بە تواوی توانمانەوە و لە کورتترین ماوەدا هێرشی دەکەینە سەر.

News Code 35593

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha