پێشنیاری بەهەرێم کردنی سلێمانی ڕەت دەکەینەوە

ئەندامێکی باڵای یەکێتی نیشتمانی بە هەوڵەکان لەسەر دابەش کردنی هەرێمی کوردستان کاردانەوەی نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، غەیاس سورچی لەو بارەوە وتی: پێشنیاری بەرهەرێم کردنی سلێمانی و جودا بوونەوەی لە هەرێمی کوردستان لەلایەن ڕێکخراوە مەدەنییەکان و ژمارەیەک فەرمانبەرەوە هاتووەتە ئاراوە و واژۆی بۆ کۆ کراوەتەوە. بەڵام ئێمە لە یەکێتی نیشتمانی ئەو پێشنیارە ڕەت دەکەینەوە و پاڵپشتیی ناکەین.

سورچی زیادی کرد: یەکێتی بۆ پێکهێنانی هەرێمی کوردستان لە سەدەمی دەسەڵاتداری سەددام، قوربانیی زۆری داوە و ئەو هەرێمە دوای پێشکەش کردنی خوێنی زۆر لەو ڕێگایە پێک هاتووە.

ئەندامی باڵای یەکێتی نیشتمانی هەروەها وتی: نوێنەرەکانی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سەلاحەدین بەدوای ئەوەی کە هەستیان کرد لەلایەن دەوڵەتی ناوەندییەوە دەخرێنە پەراوێزەوە، لە پێشنیاری ناوەندگەرایی ئیداری پاڵپشتیان کرد کە ئەوە بە واتای داخوازی بۆ دابەش کردنی دەسەلاتی ئیدارییە نەک پێکهێنانی هەرێمێکی سەربەخۆ.

سورچی وتیشی: ئێمە لە ڕێکخراوانە کە لایەنگری دابەش کردنی هەرێمی کوردستانن پاڵپشتی ناکەین.

News Code 35582

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =