تۆماری جیهانیی 44 جۆر گیا لە کوردستان

سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوە کشتوکاڵییەکانی پارێزگای کوردستان وتی: پاشکەوتی ژێنێتیکی لە پارێزگا 25 لەسەدی بەرهەمی ناوخۆوە و تا ئێستا 44 جۆری تۆماری جیهانی کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد حسێن سەدری لە کۆبوونەوەیەکدا ڕایگەیاند: لە پرسی لێکۆڵینەوە لە بواری گیای پزیشکیدا پلەیەکی بەرزمان لە ئاستی ئێران هەیە و دەفرایەتی بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی پاڵپشتی دارایی و تەیار کردنی تاقیگەکان لە ئەو ناوەندە هەیە.

سەدری وتیشی: سەبارەت بە کوالێتی ئاو پارێزگا کە خەڵک زۆر نیگەرانن، دەتوانین کوالێتی ئاوەکە چاوەدێری بکەین و بەر بە ئەوە بگرین.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئەگەر سەرچاوەی پیسییەکە بەکارهێنانی کوود یا هەر هۆکارێکی دیکە، لە تاقیگە پێشکەوتووەکان دەتوانین لە ماوەیەکی کورتدا هۆکارەکە بناسینەوە و لەو بارەوە هەوڵ بدەین.

ناوبراو درێژەی دا: پاشکەوتی ژێنێتیکی گیای لە پارێزگا 25 لەسەدی بەرهەمی ئێرانە و 44 جۆری تۆماری جیهانی کراوە و ئەوە نیشانەی بەهێز بوونی بواری زانستی پارێزگایە.

News Code 35581

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =