به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌میری ده‌ریاوان حه‌بیبوڵا سه‌یاری، فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی ئه‌رتشی ئێران، وتی: بۆ ماوه‌ی ۳ ڕۆژ میوانداری گرووپێکی هێندی ده‌بین و ڕۆژی هه‌ینی؛ مه‌شقی هاوبه‌شی ده‌ریایی ئێران و هێندستان له ڕۆژهه‌ڵاتی نۆکه‌ندی هۆرمز به‌ڕێوه ده‌به‌ین.
ئه‌و درێژه‌ی دا: دوو پاپۆڕی هێزی ده‌ریایی هێند به هاوڕێی کۆپته‌ر و پاپۆڕه‌کانی هێزی ده‌ریایی ئێران بۆ ماوه‌ی یه‌ک ڕۆژ مه‌شق هاوبه‌شی سه‌ربازی ده‌که‌ن. له‌گه‌ڵ که‌سانێک ئه‌م کاره ئه‌نجام ده‌ده‌ین که پێشتر بڕوایان به هێزی ده‌ریایی ئێران نه‌بوو.
فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی ئێران له وڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی ئاژانسی مێهر که بۆ ساڵی ۹۵ چی ده‌ستکه‌وتان هه‌یه، وتی: بۆ ساڵی ۹۵ هه‌وڵ ده‌ده‌ین چهنهدین جۆره پاپۆڕ به هێزی ده‌ریای ئێران زیاد بکه‌ین، وه‌ک پاپۆڕی سه‌هه‌ند، ژێر ده‌ریایی فاتح و پاپۆڕی شه‌پۆل شکێنی ژماره ۴ که هێشتا هیچ ناوێکمان بۆ هه‌ڵنه‌بژاردووه.
ئه‌و جه‌ختی کرد که ساڵی ۹۵ هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌ره‌ی هێزی ده‌ریایی ئێران درێژ بکه‌ینه‌وه بۆ ئه‌قیانووسی ئه‌تڵه‌س.
ئه‌و سه‌باره‌ت به کڕینی ئامێری سه‌ربازی له ڕووسیا وتی: له هێزی ده‌ریاییدا ئه‌وه‌ی پێویستمان پێی بێت هه‌وڵ ده‌ده‌ین دابینی بکه‌ین.
Your Comment