AP ١٣٩٩ بەفرانبار ٢٢ ١٠:٣٢

سەرەڕای تێپەڕینی سێ مانگ؛

ڕێککەوتنی شنگال هێشتا جێبەجێ نەکراوە

ڕێککەوتنی شنگال هێشتا جێبەجێ نەکراوە

سەرەڕای تێپەڕیی سێ مانگ لە واژۆی ڕێککەوتی ئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال لە نێوان بەغدا و هەولێر بەڵام خەڵکی ئەو شارە هێشتا کاریگەریی ئەو ڕێککەوتنەیان هەست پێنەکردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرەڕای تێپەڕیی سێ مانگ لە واژۆی ڕێککەوتی ئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال لە نێوان بەغدا و هەولێر بەڵام خەڵکی ئەو شارە هێشتا کاریگەریی ئەو ڕێککەوتنەیان هەست پێنەکردووە.

بە پێێ ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێر، پۆلیس و دامودەزگا ئەمنی و هەواڵگرییە نەتەوەییەکان بەرپرسیارێتی ئاسایشی ناوخۆی شنگالیان  لەئەستۆ دەبێت و گرووپە چەکدارەکانی دیکە و لەوانە حەشدی شەعبی دەچنە دەرەوەی ئەو شارە و پەکەکە هیچ ڕۆڵێکی لە ئەو ناوچە نامێنێت.

لە هەمان پێوەندیدا، محما خەلیل، قایمەقامی شنگال لە گفتوگۆی لەگەڵ کەناڵی عەرەبی جەدید جەختی کرد کە هێشتا پەکەکە لە ئەو شارە نەکشاوەتەوە و تەنیا بەشێکی بچووک لە هێزەکانیان کەم کردووەتەوە و ئاستی دزەیان لە نێو شارەکە کەم نەبووەتەوە و هەر جۆرە لێدوانێکی بەرپرسان سەبارەت بە چوونە دەرەوەی ئەو هێزە دوور لە ڕاستییە.

News ID 35535

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha