ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی ئەمریکی لەم ڕۆژانەدا عێراق بەجێدێڵن

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چوونە دەرەوەی ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی ئەمریکی لە وڵاتەکەی لە ڕۆژانی داهاتوو هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بوابە عەین، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکدا بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی سوپای ئەو وڵاتە وتی: دەوڵەتی بەغدا لە هەمان سەرەتاوە گفتوگۆوە ستراتیژییەکانی لەگەڵ ئەمریکا بە ئامانجی چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەو وڵاتە دەست پێکرد و ئەوە بابەتێک بوو کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ڕەوتی سەفەری ئەم دواییەی ئێمە بۆ واشنتۆن، ڕایگەیاند.

کازمی درێژەی دا: ئەنجامی ئەو هەوڵ و گفتوگۆیانە گەییشتە ئەو جێگایە کە چەند گرووپ لە سەربازانی ئەمریکی لە کاتی جیاوازدا لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو لە عێارق چوونە دەرەوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق زیادی کرد: ئەو ڕەوتە لە ڕۆژانی داهاتوو بە چوونە دەرەوەی زیاتر لە نیوەی سەربازانی ئەمریکی تەواو دەبێت.

ناوبراو وتی: تەنیا سەدان کەس لە سەربازانی ئەمریکی بۆ هاوکاری لە بواری پەروەردە لە عێراق دەمێننەوە.

کازمی وتیشی: ئەو هەوڵانە لە حاڵێکدا دێنە ئاراوە کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئامادەیی بەرگری لە سەروەری و ئاسایشی ئەو وڵاتەیان هەیە.

News Code 35477

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =