بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێدیاکانی هۆڵەندا سێ هەفتە پێش لە تەقینەوە لە چوار سوپێرمارکێتی کوردەکان لە هۆڵەندا هەواڵیان دا. ئەو مێدیاگەلە ڕایانگەیاند: ڕۆژی دووشەممەش یەکێک لە سوپێر مارکێتەکانی کوردەکان لە تیلبۆرگ تەقیوەتەوە و ئاگری تێبەردراوە.
نزرلەند تایمز نووسی: هەموو ئەو دووکانانەی کە لە یەک مانگی ڕابردوو ئاگری تێبەردراوە هی کوردەکان بووە.
بەرپرسانی خۆجەیی لە خەسارەتی زۆر لە ئەو فرۆشگەگەلە هەواڵیان داوە بەڵام کەسێک لە ئەو تەقینەوە نەکوژراوە و بریندار نەبووە.
تاها محەمەد خاوەن ئەو فرۆشگە بە ئاماژە بە تەقینەوە لە پێنج فرۆشگەی کوردەکان لە هۆڵەندا لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو، پۆلیسی هۆڵەندای بە نەتوانین لە کۆنترۆڵی ئەو ڕووداوە تۆمەتبار کرد.
پۆلیسی هۆڵەندا تەقینەوەکانی بەئەنقەست و پێوەندیدار پێکەوە وەسف کرد و دەوڵەتی پۆڵەندا بەهۆی ئەوەی کە فەرمانبەرەکانی هەموو ئەو فرۆشەگەگەلە پۆڵەندایین، داوای لە دەوڵەتی هۆڵەندا کردووە کە لەو بارەوە لێکۆڵینەوە بکات.
بۆچوونی ئێوە