وردەکارییەکانی ڕاگرتنی پاپۆڕی نەوت هەڵگری کوریای باشوور لە کەنداوی فارس

دایرەی پێوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە ڕاگرتنی شناوەری کۆریای باشوور بە ناوی هانکۆک چیامی، بە هۆی لەبەرچاو نەگرتنی پرۆتۆکۆلە ژینگەییەکان لە لایەن ئەم هێزە هەواڵی دا.

بە پێی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی سوپا نیوز، دایرەی پێوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە ڕاگەیندراوێکدا کە سەبارەت بە ڕاگرتنی شناوەری کۆریای باشوور بڵاو کراوەتەوە، نووسراوە: ئەم نەوتهەڵگرە کە لە بەندەری ئەلجەبیلی عەرەبستانەوە بەرەو کەنداوی فارس بەڕێوە بووە، بەهۆی لە بەرچاو نەگرتنی یاسا ژینگەییەکان، لە لایەن  گرووپی زوڵفەقاری ناوچەی یەکەمی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانەوە ڕاگیراوە.

لەم ڕاگەیندراوەدا هەروەها نووسراوە: ئەم پاپۆڕە ئاڵای کوریای باشووری لە سەرە و حەوت هەزار و 200 تون مادەی کیمیایی تێدا بووە.

لەم ڕاگەیندراوەدا بە ئاماژە بەوەی کە کارکەرانی ئەم نەوت هەڵگرە خەڵکی کوریای باشوور، ئەندونیزیا، ڤیتنام و میانمارن، نووسراوە: ئەم نەوت هەڵگرە پاش ڕاگیران لە بەندەر عەباسدا دانراوە و دۆسیەکەی ڕادەستی دەزگای داد دەکرێت.

 

News Code 35457

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =