ئاژانسی هەواڵی مێهر- بەشی نێونەتەوەیی: سەری ساڵی زایینی بیانووییەکە بۆ ئەوە چاوێک بە سەر ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردوو بخشێنین. گەرچی 12 مانگی ڕابردوو زۆر شت ڕووی دا بەڵام هەوڵ ئەدەین بە کورتی لەم ڕاپورتەدا باسیان لە سەر بکەین.
هاوکات لە هەموو جیهان بینەری پێکدادان و کاردانەوەی جۆراوجۆر بووین کە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لە ئەمریکا، شەڕی بازرگانی واشنتۆن-پێکەن، گوشاری ناتۆ لە سەر تورکیا بۆ ڕێگری لە کڕینی S300 و شەڕی قەرەباغ گرینگترینی ئەوانەن.
بەڵام بە گشتی ئەوەی لەم ساڵەدا لە نێوان ئێران و ئەمریکا ڕووی داوە، پێگەیەکی تایبەتی هەیە هەربۆیە ڕۆژژمێری ئەم ڕووداوانە داکۆکی دەکاتە سەر شەڕی 40 ساڵەی ئەم دوو وڵاتە و ڕۆژژمێرەکەش لە 3ی ژانویەوە دەست پێ دەکات.
3ی ژانویە، خوێنێک کە تۆڵەی دەسێندرێتەوە
یەکێک لە یەکەمین ڕووداوە نێونەتەوەییەکانی ساڵی 2020 ڕاگەیاندنی هەواڵی شەهید بوونی سەردار حاج قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەبوو مەهدی موهەندیس جێگری هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق بە دەستی تیروریستە ئەمریکییەکان بوو. ئەم هەواڵە بە هۆی چەند هۆکارەوە گرینگە یەکەمیان ئەوەی کە بە هۆی پێگەی ئەو شەهیدە پایەبەرزە لە نێوان خەڵکی ئێران، ئەمریکا هەموو میلەتی ئێرانی کردە ئامانج. دووهەم بە هۆی ئەوەی کە ئەو هێرشە لە ناو خاکی عێراق ڕووی دا و ئەوەش بەواتای لەبەرچاو نەگرتنی سەربەخۆیی وڵاتێکە. لە کۆتاییشدا بەهۆی ئەوەی کە ئەمریکا کەسایەتی گرینگی وڵاتێکی تیرۆر کرد کە ئەندامی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو.
8ی ژانویە، یەکەمین گولەی تۆڵە
ڕۆژی 18ی بەفرانباری 98 هەر لەو کاتەی کە سەردار سولەیمانی و هاوڕێیانی لە لایەن ئەمریکاوە کرانە ئامانج، هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بنکەی عەینولئەسەد لە پارێزگای ئەنباری عێراق کە شوێنی جێگیربوونی سەربازانی ئەمریکییە کردە ئامانج تا ئەمە وەکوو یەکەمین گولەی تۆڵەی توند بێت کە ئێران بەرنامەی بۆ داڕشتووە.
15ی ئاڤریل، ئاڵۆزی لە کەنداوی فارس
لە 27ی خاکەلێوەی 99، هێزی زەریایی ئەمریکا کە لە بەحرەین جێگرە ڕایگەیاند کە 11 بەلەمی سوپای پاسدارانی ئێران کێشەیان بۆ کەشتییەکانی ئەو وڵاتە لە کەنداوی فارس دروست کردووە. بەدوای ئەوە ترامپ لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە فەرمانی بە هێزی زەریایی داوە گەر دیسانەوە ئێران کێشەی دروست کرد، هێرش بکەنە سەریان. پاش دوو رۆژ حسەین سەلامی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران هۆشداری دا گەر هێزی زەریایی ئەمریکا مەترسی بۆ ئێران ساز بکات هێرش دەکەینە سەریان.
22ی ئاڤریل؛ نوور لە هێڵی زەوی
هاوکات لە گەڵ تویتێرەکانی ترامپ دژی بەلەمە ئێرانییەکان، سوپای پاسداران لە 3ی گوڵان ڕایگەیاند کە سەتەلایتی نوور بە سەرکەوتوویی ئەزموون کراوە. بەدوای ئەميش ترامپ هەوڵی دا هێمنایەتی بنوێنێت و وتی: زۆر لە نزیکەوە چاودێری ئێران دەکەین. سەبارەت بە ئێران لە خۆیان زیاتر دەزانین.
30 ژوەن؛ پێداگری ئەمریکا بۆ درێژ کردنەوەی گەمارۆی چەکداری
شۆرای ئاسایشی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە 10ی پووشپەڕی 99 بۆ پێشکەش کردنی وتار سەبارەت بە بڕیارنامەی2231 دانیشتنی ئانلاینی بەڕێوە برد.
مایک پۆمپێئۆ لەم دانیشتنەدا وتی: گەر کارێک بۆ درێژ کردنەوەی گەمارۆی چەک نەکرێت، ئێران لە ڤێنێزولا تا ئەفغانستان و سووریا مەترسی ساز دەکات کە ئەمەش کاردانەوەی نوێنەری ڕووسیای بەدواوە بوو و وتی: لۆمە کردنی ئێران بە هۆی هەموو ڕووداوەکانی ناوچە هەڵەیە.
14ی ئاگۆست؛ شەرمەزاری ئەمریکا لە شۆرای ئاسایش
لە 24ی گەلاوێژی 99 بڕیارنامەی ئپێشنیار کراوی ئەمریکا بۆ درێژ کردنەوەی گەمارۆی چەکداری ئێران دەنگی نەهێنا.
18ی ئوکتوبر؛ کۆتایی گەمارۆی چەکداری ئێران
سەرەڕای گوشارەکانی ئەمریکا گەمارۆی چەکداری لە 27ی ڕەزبەری 99 کۆتایی هات کە لە ئاکامی ئەوەشدا ئێران مافی کڕین و فرۆشتن و تازەکردنەوەی چەکی سەربازی هەیە.
27ی نۆڤەمبر؛ئێران دیسانەوە ئازیەتبار بوو
لە بەرواری 7ی سەرماوەزی 99 موحسین فەخری زادە بلیمەتی ناڤۆکی ئێران لە هێرشێکدا کە لە لایەن ئەمریکا و ئیسراییلەوە پیلانی بۆ داڕێژرا بوو، شەهید کرا تاکوو ڕۆژانی کۆتایی ئەم ساڵە وەکوو ڕۆژانی سەرەتایی خەڵکی ئێران ئازیەتبار بن کەچی کوشتنی ئەو دوو کەسایەتیە پایەبەرزە نیشاندەری ئەوەیە ئەمریکا لە گەیشتن بە ئاواتەکانی ناکام ماوەتەوە بۆیە ئەو کارانە دەکات.
یەکەمی دیسامبر؛ ئێران هۆشداریی دا
لە 11ی سەرماوەزی 99، پارلەمانی ئێران یاسایەکی پەسند کرد و هۆشداریی دا گەر بڕیاری ولاتانی 4+1 بە گشتی بەڕێوە نەچێت، بەڕێوەبردنی خۆبەخشانەی پرۆتۆکۆلی ئێلحاقی دوو مانگ پاش پەسند کردنی ئەم یاسایە ڕادەگیرێت.
30ی دیسامبر؛ ئەمریکا دیسانەوە گەیشتە بن بەست
10ی بەفرانباری 99، هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ گەڵاڵەی پێک هێنانی کۆمیتەی گەمارۆکانی ئێران لە بووجەی ساڵی داهاتووی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان شکستی هێنا. هاوکات پێشنیاری دیکەی ئەمریکا لە سەر کەم کردنەوەی بووجە دیسانەوە دژایەتی لە گەڵ کرا.
گەمارۆکانی 2020؛ بێ وچان درێژەی بوو
تا ڕۆژی 16ی دیسامبر، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا 33 جار لە ئامێری گەمارۆ دژی ئێران کەڵکی وەرگرت. وەکوو گرینگترینی ئەوانە دەتوانین ئاماژە بکەین بۆ گەمارۆدانی 18 بانکی ئێران لە 8ی ئوکتۆبر و هەروەها 26ی ئوکتۆبر کە کەسانێک لە بەشی وزە و نەوتی ئێران گەمارۆ دران.
ئەم گەمارۆگەلە وەزارەتی نەوتی ئێران، شەریکەی نەتەوەیی نەوتی ئێران و 21 کەسی لە خۆ گرت. هەروەها گەمارۆدانی عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ئەتومی ئێران.
ئەوانەی ئاماژەیان بۆ کرا تەنیا بەشێک لە ڕووداوەکانی ساڵی پێشووی زایینی بوون.
بۆچوونی ئێوە