بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فارس عیسا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌به‌غدا به "ناس نیوز"ی وتووه: نێچیرڤان بارزانی به‌نیازی سه‌ردانی شاری به‌غدایه بۆ پاڵپشتیكردنی ڕێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا و واژۆكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه.
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌شڵێت: نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی سیاسی بۆ به‌غدا ده‌كات، چاوه‌رێده‌كرێت تا كۆتایی ئه‌مساڵ سه‌ردانه‌كه ئه‌نجامبدات، یاخود سه‌ردانه‌كه بۆ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو دواده‌كه‌وێت.
بۆچوونی ئێوە