تاقی کردنەوەی مرۆڤی ڤاکسێنی کۆرۆنای ئێرانی دەستی پێکرد

قۆناغی یەکەمی تاقی کردنەوەی ڤاکسینی ئێران کۆرۆنا ئەمڕۆ بە کوتانی خانمێکی ئێران و جێگری لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام بە سەرکەوتوویی دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی ڕاگەیاندنی بەرپرسانی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام ئەمڕۆ قۆناغی یەکەمی تاقی کردنەوەی پێکوتەی ئێرانی کۆرۆنا لە سەر مرۆڤ دەستی پێکرد.

ئەمڕۆ سێ کەس کە ناویان نووسیبوو بۆ وەرگرتنی ئەو ڤاکسینە دەکوترێن و ئەو ڕەوتە درێژەی دەبێت تا دەگاتە 56 کەس.

تەیبە موخبێر سەرۆکی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام کە یەکەم کەس بوو ڤاکسینی کۆرۆنای ئێرانی کوتا، وتی: هیوادارم ئەو ڕەوتی زانستییە بگاتە ئەنجام و خۆشحاڵم لە ئەوەی کە ڕەوتی زانستی بەرهەمهێنانی ئەو پێکوتە لە ئیران باش چووە پیشەوە و دەبێتە هۆی تەندروستی خەڵکی ئێران.

News Code 35373

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =