بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، بەهرووز خان موحەمەدی لەو باەوە وتی: بە لێکۆڵینەوەی کارناسانی ئیدارەی میراتی فەرهەنگی لە دەشتی مەرگەوەڕ لە ڕۆژاوای ورمێ ئاسەواری مێژوویی بەردینە لە گوندی هەلەج سەر بە ناوچەی مەڕگەوەڕ بەشی سیلوانای ورمێ دۆزریەوە کە تا ئێستا خوێندنەوەی لەسەر نەکراوە.
ناوبراو درێژەی دا: ئەو ئاسەوارە مێژووییە بریتییە لە پاشماوەکانی دیواری بەردینە، ژووری دەسکەنی بەردینە، پەناگەی بەردینە و ژمارەیەک نیشانە .
لە درێژەدا بە ئاماژە بە ئەوەی کە گرینگایەتی زۆری ئەو کۆمەڵە بە هۆی دروست کردنی ژوورێکی بەردینەی دەسکەنە کە لە لای باشووری تاشەبەردەکە هەڵکەندراوە، رایگەیاند: سەرەڕای هەبوونی ئاسەواری بەردینە و دەسکەنی جۆراوجۆر لە ڕۆژاوای دەریاچەی ورمێ و شوێنگەلێک وەکوو قەڵای ئیسمایل ئاغا، کەل خەرابە، حەوشەی سیدەک و ... کە زۆربەیان دەگەڕێنەوە بۆ ئۆرارتووییەکان، شێوەی ناژیارڤانی نوێتر لە هەلەج لە بوارگەلێکەوە لەگەڵ نەژیارڤانی بەردینەی ئۆرارتووییەکان جیاوازە.
بۆچوونی ئێوە