بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە تویتەر سەبارەت بە تۆمەتەکانی ترامپ دژی ئێران، نووسی: ترامپ وێنەیەکی بێ بەها بۆ تۆمەتدان لە ئێران بەکار دەهێنێت.
ناوبراو زیادی کرد: جاری پێشوو، ئەمریکا بە پاگەندەی ساختەی چەکی ناڤۆکی ناوچەکەی ئێمەی ڕووخاند، 7 تریلیۆن دۆلاری بەبا دا و بووە هۆی کوژرانی 58976 ئەمریکی. ئەمجارە زۆر خراپتر دەبێت. ترامپ بەرپرسیارە لە بەرانبەر هەر جۆرە سەربزێویەک لە ڕۆژانی کۆتایی کاری خۆی.
Your Comment