AP ١٣٩٩ بەفرانبار ٤ ١٣:٢٨

لە پەیامێکدا بۆ فەرماندە سەربازییەکان;

سەرلەشکەر باقری لەدایک بوونی حەزرەتی عیسای لە وڵاتانی مەسێحی پیرۆزبایی کرد

سەرلەشکەر باقری لەدایک بوونی حەزرەتی عیسای لە وڵاتانی مەسێحی پیرۆزبایی کرد

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان بە ناردنی پەیامێک بۆ فەرماندە و بەرپرسانی باڵای سەربازی وڵاتانی مەسێحی جیهان، لەدایک بوونی حەزرەتی عیسا و دەسپێکی ساڵی 2021 ی پیرۆزبایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان بە ناردنی پەیامێک بۆ فەرماندە و بەرپرسانی باڵای سەربازی وڵاتانی مەسێحی جیهان، لەدایک بوونی حەزرەتی عیسا و دەسپێکی ساڵی 2021 ی پیرۆزبایی کرد.

لە دەقی ئەو پەیامەدا هاتووە:زۆر خۆشحاڵین کە لەدایک بوونی پێغەمبەری میهرەبانی و ڕەحمەت حەزرەتی عیسا کوڕی پاک و خاوێنی حەزرەتی مریەم و دەسپێکی ساڵی 2021 لە خزمەت ئێوەی بەڕێز، بنەماڵە و هاوکاران و هۆگرانی ڕێگای خوداپەرستی پیرۆزبایی دەکەم.

لە درێژەی پەیامەکەدا هێناویە: بێ گومان کردەیی کردنەوەی قسەکانی پێغمبەری گەورەی خودا حەزرەتی عیسا بۆ کۆمەلگای مرۆڤایەتی، ئاشتی، دادپەروەری و ڕزگاری بەدواوە دەبێت.

ناوبراو هەروەها لە پەیامەکەیدا نووسیویە، هیوادارم وێڕای لەناو بردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ساڵی نوێ ساڵێک پڕ لە میهرەبانی، هاودڵی، دۆستایەتی لە نێوان وڵاتان و گەلەکەنا بێت و بەردەوام ئاشتی و ئاسایش لە جیهان ببینین.

News ID 35320

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha