هۆکارەکانی هێرش بۆ سەر ناوچەی سەوزی بەغدامان دەستگیر کردووە

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە ژمارەیەک کەسیان بە تاوانی هێرش بۆ سەر ناوچەی سەوزی بەغدا دەستگیر کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مستەفا کازمی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی وتی: هێرشی شەوی دووشەممە بۆ سەر ناوچەی سەوز، هەوڵێکی تیرۆریستی و ترسەنۆکانە بوو و هاوەنەکان بە سەر هاووڵاتیانی عێراقی هاتە خوارەوە و خەساریان بەرکەوت.

کازمی زیادی کرد: هیچ جۆرە هێرشێک بۆ سەر شوێن و کەسە دیپلۆماتیکەکان قبووڵ ناکەین و لە ئەو پێوەندیەدا گرووپێک کە گومانیان لەسەرە، دەستگیر کراون.

کامزی جەختی کرد: بەرپرسانی یەکینە سەربازی و ئەمنییەتیەکانی ناوچەکەشمان دەستگیر کردووە.

News Code 35298

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =