ڕادیۆ بەرخۆدان لە ئێران دەستی بە کار کرد

لە سەروبەندی ساڵڕۆژی شەهید بوونی سەردار قاسم سولەیمانی، رادیۆ بەرخۆدان بە ئامادە بوونی چەند کەس لە لایەن مێدیاکانەوە و چەند بەرپرسی سیاسی کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سەروبەندی ساڵڕۆژی شەهادەتی سەردار سولەیمانی کەناڵی ڕادیۆیی بەرخۆدان بە ئامادە بوونی مووسەوی موقەدەم جێگری ناوەندی ڕەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران، موحسێن ڕەزایی سکرتێری دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات، عەلی بەخشی زادە جێگری ناوەندی دەنگ و کۆمەڵێک فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران و بنەماڵەی شەهیدان بەڕێوە چوو.

هۆگران دەتوانن لە سەرەتای بەفرانبارەوە ڕادیۆ بەرخۆدان لە سەر شەپۆلی ئێف ئێم ڕزنی 95.5 مێگاهێرتز لە سەر مۆبایلەکانی خۆیان ببیسن و لە ڕێگای 30000955 یش لەگەڵ ئەو کەناڵە پێوەندی بگرن. هەروەها لە ڕێگای ڕێسیڤیری دیجیتاڵی تەلەڤیزیۆنیش بیسەری ئەو بەرنامەگەلە بن.
 

News Code 35276

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha