بڕیارنامەی دژە ئێرانی نەتەوەیەکگرتووەکان نایاساییە/ دەستی ئیسرائیلی تێدایە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وتی: پێکهێنەرانی ئەو بڕیارنامە، خۆیان لە ئاستی ئەمریکا بچووک کردووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە پەسەند کرانی بڕیارنامەی دژە ئێرانی لە کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان کە بە پێشنیاری کەنەدا و بە پاڵپشتی وڵاتانی ئەورووپی و ئیسرائیل هاتە ئاراوە، ئەو بڕیارنامەیەی نایاسایی وەسف کرد .

 ڕاشیگەیاند کە دانەرانی ئەو بڕیارنامە لە بنکە نێودەوڵەتییەکان بۆ گوشار لەسەر ئێران کەڵک وەردەگرن.

ناوبراو وتیشی: ئاوەها کارگەلێک نەک یارمەتیدەری دۆخی مافی مرۆڤ لە ئاستی جیهان نییە، بەڵکوو هۆی دژایەتی سیاسی لەگەڵ وڵاتانی سەربەخۆیە.

شیاوی باسە بڕیارنامەی پێشنیاری کەنەدا دژی ئێران کە لە چەندین ساڵ پێشەوە لە چوارچێوەی دابەش کردنی کاری دیاری کراو لە نیوان کۆمەڵێک لە وڵاتانی ڕۆژاوایی، لە نیۆیۆرک دەهاتە ئاراوە ڕۆژی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بە ١١٥ دەنگ، پەسەند کرا.

News Code 35246

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =