بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 212کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 53 هەزار و 95 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 138 هەزار و 530 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا 856 هەزار و513 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
Your Comment