بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەفاح مەحموود راوێژکاری سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە شاندی داونستانکاری کوردستان خەریکی ئەنجامی دانوستانێکی ئەستەم لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی عێراقە.
ناوبراو لە گفتگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەی سەباح چاپی بەغدا وتی کە ئەو شاندە دانوستانێکی سەختیان لەگەڵ سەرۆک وەزیران و سەرۆکی مەجلیس و وەزیرانی نەوت و دارایی و نوێنەرانی کۆمپانیای نەوتی عێراق (سومو) هەبووە.
ناوبراو سەبارەت بە وردەکارییەکانی ئەو ڕێککەوتنە وتی کە ئەمە نموونەی بەڕۆژ کراوی ڕێککەوتنێکە کە لایەنەکان لە ساڵی ٢٠١٩ ئەنجامیان دا بە ئەو جیاوازییەوە کە هەرێم پێبەند بووە بە ڕادەست کردنی ٤٦٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژدا بە بەغدا و لە بەرانبەریشدا بودجەی فەرمانبەران لە بەغدا وەردەگرن.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە بە پێی ڕێککەوتنی پێشووی نێوان هەرێم و بەغدا بڕیار بوو هەولێر ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بکات.
بۆچوونی ئێوە