AP ١٣٩٩ سەرماوەز ٢٤ ١٢:٢٤

فەرماندەی هەسەدە:

هەسەدە ئامادەی بەرپەرچدانەوە هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر عەین عیسایە

هەسەدە ئامادەی بەرپەرچدانەوە هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر عەین عیسایە

فەرماندەی هەسەدە لە لیدوانێکدا لە ئامادەیی هێزەکانی بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر عەین عیسایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زیاد حەلەب، فەرماندەی هەسەدە لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەی عەین عیسا وتی: هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا ئامادەی بەرەنگار بوونەوەی هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر عەین عیسایە. سوپای تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتە لە کشی دروست بوو دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کەڵکیان وەرگرتووە و هێرشەکانی خۆیان بۆ سەر عەین عیسایان چڕ کردووەتەوە.

ناوبراو درێژەی دا: هێزەکانی ئێمە بەتواوەتی وەڵامی هێرشەکانی ئەوانیان داوەتەوە و دەوڵەتی تورکیا ناتوانێت هێرش بکاتە سەر ئەو ناوچە و هەسەدە بە وەڵامێک کە بە ئەو هیرشانە داویەتەوە ئامادەیی و بڕوا بە خۆبوونی لە خۆیەوە نیشان دا.

زیاد حەلەن وتیشی: لە ڕێککەوتنێک کە لە نێوان ئەردۆغان و پووتین کرا بڕایر بوو هێزەکانی ڕووسیا و ناوەندی ناوەندی سووریا لە هێڵی سنووری عەین عیسا جێگیر بکرێن. بەڵام هیچ یەکەیان بەرپرسایەتی خۆیان لە بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا دژی ئەو ناوچە جێبەجێ ناکەن. تەنیا لایەنێک کە پێبەندی ئاگربڕەکە ماوەتەوە هەسەدەیە.

News ID 35199

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha