بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی ترمیناڵی سنووری تەمرچینی پیرانشار، ڕایگەیاند: بەختەوەرانە بە فەرمانی ئیدارەی گشتی ڕێگاوبانی و گواستنەوەی جادەیی، لە دوێنێ ٢٢ ی سەرماوەزەوە هاتوچۆی موسافیر بە پاس لە ترمیناڵی سنووری تەمرچینی پیرانشارەوە ئەنجام دەدرێت.
ناوبراو درێژەی دا: بە پێی بەرنامەکان ڕۆژانە ١٠ پاس لە سنووری تەمرچینەوە بۆ گواستنەوەی موسافیر لە نێوان ئێران و عێراق هاتوچۆ دەکەن.
بەرپرسی ترمیناڵی سنووری تەمرچین زیادی کرد: بە پێی تەشەنە سەندی کۆرۆنا و قەدەغەی هاتوچۆی موسافیر لە سنووری تەمرچینی پرانشار لەم مانگانەی دوایی چاوەڕوانی دەکرێت کە ئەو موسافیرانەی کە لە ئەو ترمیناڵەوە هاتوچۆ دەکەن، ڕێنماییە تەندروستییەکان بپارێزن.
بۆچوونی ئێوە