بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن زوڵفەقاری جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ موحتەرەم ئینجە هاورا تورکیاییەکەی خۆی ڕایگەیاند: بەداخەوە ئەمڕۆکە بنەمای هەموو نائەمنییەکانی ناوچەکە لە کارەکانی دەوڵەتی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە سەرچاوە دەگرێت.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە بەردەوام جووڵەی تیرۆریستەکان چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوەی سنوورەکان لە هێڵە سوورەکانی کۆماری ئیاسلامی ئێرانە، لەسەر چڕ کردنەوەی هەوڵە دژە تیرۆریستییەکان لە سنووری هاوبەش لەگەڵ تورکیا جەختی کرد و هەروەها بە پێی چالاکیی دژە ئەمنیەتی گرووپەکانی قاچاخی چەک و تەقەمەنی و مادەی هۆشبەر، ئاماژەی کردە سەر چالاکییە ئەنجام دراوەکان بۆ دۆزینەوە و دەست بەسەردا گرتنی ڕێژەیەکی بەرچاو چەک، تەقەمەنی و مادەی هۆشبەر و پاکتاو کردنی سنوور لە تیرۆریزم.
ناوبراو هەروەها داوای سەرەنجی زیاتری وڵاتی تورکیا بە کۆنترۆڵ و ڕووبەڕوو بوونەوەی قاچاخچییەکانی چەک و هۆکارەکانی نائەمنی لە ناوچەکەی، کرد.
Your Comment