خۆپیشاندانەکانی هەرێمی کوردستان نیشاندەری چییە

دکتۆر مەحموود عوسمان پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی عێراق پێی وایە کە خۆپیشاندانەکان لە سلێمانی نیشاندەری دەرد و ئازادی خەڵکی کوردستانە کە تووشی دوو دەسەڵاتی هاتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعلوومە، دکتۆر مەحموود عوسمان زیادی کرد: خۆپیشاندانەکان لە سلێمانی بەس لە ناڕەزایەتی بە پێنەدانی مووچە نییە. بەڵکوو ئەنجامی کارەکانی دەسەڵاتی سیاسی لە ئەو هەرێمە و دەسەڵاتداری هەندێک بنەماڵە و کەسایەتیی دوو پارتی دەسەڵاتدار بەسەر داراییەکانی خەڵکە.

ناوبراو زیادی کرد: هەرکەس کە بڵێت لە هەرێمی کوردستان دەوڵەتێک دەسەڵاتداری دەکات هەڵە دەکات. چونکوو دەوڵەت بووەتە دوو بەشەوە و پارتی دیمۆکرات بەسەر هەولێر دەسەڵاتدار دەکات و هیچ کۆنترۆڵێکی بەسەر دلێمانییەوە نییە. هەروەها لە سلێمانیش یەکێتی دەسەڵاتداری دەکات.

دکتۆر مەحموود عوسمان لە کۆتاییدا وتیشی: ئەگەر دۆخی سیاسی هەر بە ئەم شێوە بڕواتە پێشەوە، ئەوا خۆپیشاندانەکان درێژەی دەبێت و بگرە بەربڵاوتر ببێتەوە.

News Code 35126

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =