AP ١٣٩٩ سەرماوەز ١٨ ١٤:٠٨

سەرلەشکەر سەلامی:

دوژمن چاوەڕوانی کاردانەوەی ئێران بێت

دوژمن چاوەڕوانی کاردانەوەی ئێران بێت

فەرماندەی گشتی سوپا بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ڕێگای شەهید فەخری زادە بە وردەیەکی بەرزترەوە درێژە دەدرێت، وتی: کاردانەوەیەکی قایممان بە تیرۆری زانای ناڤۆکی دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپا ئەمڕۆ لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی یادی زانای شەهید، موحسێن فەخری زادە ڕایگەیاند: ئێمە ڕێگای شەهیدە ئازیزەکانی خۆمان درێژە دەدەین و ڕێگایەک کە شەهیدان دەیکەنەوە، هیچ کات داناخرێت.

ناوبراو زیادی کرد: هەر خاڵێک کە دوژمن لەسەر زووم دەکات، بەو واتایەیە کە کە لە ئەو بوارە لە ئێمە دەترسێت و تیرۆری شەهید فەخری زادە بەو مانایەیە کە دەبێت کەسانێک وەکوو شەهید فەخری زادە پەروەردە بکەین.

فەرماندەی گشتی سوپا بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە خەڵکی ئازیزی ئێران دڵنیا دەکەینەوە کە کاردانەوەیەکی پتەومان بە تیرۆری زانای ناڤۆکی دەبێت، هۆشداری دا: دوژمنان ئەبێ چاوەڕوانی کاردانەوەکانی ئێران بە ئەو شێوەی کە ئێمە دیاریی دەکەین، بن.

News ID 35111

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha