بە پێی هەواڵی مێهر، یوسف ئەنوەر كارگێڕێكی لقی 19ی پارتى لهچهمچهماڵ بەمیدیاکانی حزبەكەی وتووە: کوژرانی ئەو خۆپیشاندەرە پەیوەندی بەئەوانەوە نییە، وتوشیهتى:"ئەوکەسە بهدورى 300 مەتر لەلقی 19وه شەهیدبووە، بەدواداچونی زیاتر دەکەین، چونکە لەنێوان دوو بارەگا پێکراوە".
ئەو بەرپرسەی پارتی باسی لەوەشکردو کە "لەدوو ئاڕاستەوە تەقە لەبارەگای لق کراوەو زیانی مادی بەر بارەگاکە کەوتوە".
ئێوارەی دوێنێ خۆپیشاندانەكانی چەمچەماڵ توندوتیژی لێکەوتەوە و خۆپیشاندەرێک بەناوی ئادەم یەحیا کوژراو دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
كارگێڕێكی لقی 19ی پارت:
گەنجەکەی چەمچەماڵ بە تەقەی ئێمە نەکوژراوە/ بەدواداچوون دەکەین

بهرپرسێكى پارتی لەچەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت: "گەنجە کوژراوەکەی چەمچەماڵ بەتەقەی ئەوان نەپێکراوە و بەدواداچونی زیاتر دەکەن لەوبارەیەوە".
News ID 35102
Your Comment