تیرۆری شەهید فەخری زادە بە هۆشی دەستکرد ئەنجام درا

جێگری فەرماندەی گشتیی سوپا وتی: ١٣ گولـلە لە تیربارێکەوە بەرەو شەهید فەخریزادە تەقێندراوە و تیربارەکەش بە کامێرای پێشکەوتوو لەسەر ڕوومەتی شەهید فەخری زادە زووم کرابوو و هۆشی دەستکردیان بەکارهێنابوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار عەلی فەدەوی جێگری فەرماندەی گشتی سوپا ڕایگەیاند: شەڕ لە نێوان حەق و ئیستکبار بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا هەبووە و درێژەشی دەبێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە تیرۆری شەهید فەخری زادە وتی: ئیستکباری جیهانی تا ئێستا زیاتر لە ١٧ هەزار هاووڵاتی ئێرانی لە ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییەکان شەهید کردووە، ئەو شەیتانانە تەنانەت توانای بینینی جەهادییەکانی ڕێگای زانستیشیان نییە و ئەوانیشیان تیرۆر کرد.

جێگری فەرماندەی گشتی سوپا سەبارەت بە وردەکارییەکانی شەهادەتی فەخری زادە وتی: ١١ پاسدار لەگەڵ شەهید فەخری زادە وەکوو گرووپی پاسەوانی ئەو شەهیدە هاتوچوویان کردووە و تەقینەوەی ئۆتۆمبیلی جۆری نەیسان بۆ لەناو بردنی کۆی پاسەوانەکانی شەهید فەخریزادە بوو.

وتیشی: تیربارێکی سەتەلایتیان بەرەو شەهید فەخریزادە دابەستووە کە بە شێوەی ئانلاین کۆنترۆڵ دەکرا و تیرۆریستێک لە شوێنەکە نەبوو. ١٣ گولـلە بەرەو شەهید فەخریزادە تەقێندرابوو و تیربارەکەش بە کامێرای پێشکەوتوو لەسەر ڕوومەتی شەهید فەخری زادە زووم بوو و لە هۆشی دەستکرد یارمەتیان گرتبوو.

جێگری فەرماندەی گشتی سوپا وتی: ئەو گولـلە هاوێژە (تیربار) بەس لە سەر ڕوومەتی شەهید فەخری زادە دانرابوو و هاوژینی شەهید سەرەڕای ئەوەی کە لە مەودای ٢٥ سانتی مەتری ناوبراو دانیشتبوو، گولـلە نەیپێکاوە. سەری یەکێک لە پاسەوانەکان بەهۆی ئەوەی کە خۆی خستبووە بەر گولـلەکان ، ٤ گولـلەی بەرکەوتبوو و کەسێک لە ئەو ێ نەبوو تا پاسەوانەکان بکاتە ئامانج.

ناوبراو درێژەی دا: لە ١٣ گولـلەیەک کە لە تیربارەکەوە هاوێژرا، ٤-٥ گولـلەی بەر شەهید فەخری زادە و یەک گولـلەش لە سمتی ئەو شەهیدە درابوو و شەهید فەخری زادە بە هۆی بچڕانی نوخاع و خوێنڕێژی تا گەیشتن بە نەخۆشخانەی بەقیەتوڵڵا شەهید دبوون.

News Code 35073

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =