بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیانی ئەمڕۆ نزیكەی كاتژمێر 10:00ی بەیانی، ژمارەیەك لە موچەخۆران و كاسبكارانی شاری رانییە لە ناو بازاڕی شارەكە گردبونەوە بەمەبەستی دەربڕینی نارەزایی بەرامبەر دۆخی دارایی هەرێم و دابەشنەكردن و لێبڕینی موچە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی خەندان، خۆپیشاندانەكە لەبەردەم باخی گشتیدا بەڕێوەدەچێت و ژمارەی خۆپیشاندەران لە چەند سەد كەسێك تێپەڕناكات، ئێستاش وتار لەلایەن چالاكوانانەوە پێشكەشدەكرێت.
هاوكات سەرچاوەیەك لەناو خۆپیشاندەرانەوە بۆ خەندان ئاماژەی بەوەكرد، هیچ توندوتیژی و پێكدادانێك لەنێو خۆپیشاندانەكاندا نییە و بە ئارامی بەڕێوەدەچێت.
بۆ پاراستنی هاوڵاتیان و ئارامی شارەكەش، هێزە ئەمنییەكان لە دورەوە جێگیركراون و چاودێری خۆپیشاندانەكان دەكەن.
Your Comment