نامەی بەرهەمهێنەرانی سینەمای ئێران بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان

سەندیکای بەرهەمهێنەرانی سینەمای ئێران لە نامەیەکدا بۆ ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، داوای ئیدانە کردنی تیرۆری شەهید موحسێن فەخری زادەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکێتی بەرهەمهێنەرانی سینەمای ئێران لە نامەیەکدا بۆ ئەمنیداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئیدانە کردنی تیرۆری شەهید فەخری زادە و هەلبژاردنی کەمیتەیەک بۆ ڕاگەیاندنی وڵاتێک کە ئەو تاوانەی ئەنجام داوە، کرد.

لە دەقی نامەکەدا هاتووە:تیرۆر، پێچەوانەی ئامانجی مرۆڤدۆستانەی نتەوەیەکگرتووەکان و کۆنوانسیۆنی مافی مرۆڤە. بەداخەوە هەر ماوەیەک و جارێک تیرۆری زانایەکی بلیمەتی ئێران دەبینین بەڵام بێدەنگی ڕاگرتن پێچەوانەی بەڵێن و یاساکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

ئێران خوازیاری سەقامگیری لە ناوچەکەیە و ئێمە وەکوو هونەرمەندانی ئێران داوای ئیدانە کردنی ئەو جەنایەتە نامرۆڤانە لە ئاستی نێودەوڵەتی دەکەین.

News Code 35026

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha