ساڵی داهاتوو فرۆشی نەوتی ئێران دەگاتە دوو ملیۆن بەرمیل

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: بۆ ساڵای داهاتوو، زیاتر لە دوو ملیۆن بەرمیل نەوت و بەرهەم ئاوەکییەکانی دیکەمان پێش بینی کردووە؛ ئەو دوو ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیلە لە بازاڕی نێودەوڵەتی و یان بازاڕی ناوخۆیی دەفرۆشرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەتی وتی: ئەمریکا لە چەند ساڵی ڕابردوو هەموو هەوڵی خۆی خستە گەڕ بۆ گوشار لەسەر ئێران بەڵام خەڵکی ئێمە هیچ کات نەبەزین و ئێستاش پێش بینی دەکەین کە ساڵی ڕابردوو گەشەی ئابووری لە وڵات ڕوو بدات و فرۆشی نەوت بگاتە ٢ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل بەڵام هیچ کات پشتمان بە داهاتی نەوت نەبەستووە.

ناوبراو زیادی کرد: دوژمنانی ئێمە هەموو هەوڵی خۆیان بۆ گوشار لە سەر خەڵک خستە گەڕ و شەڕێکی تەواویان دژی ئێمە خستەڕێ بەڵام لە هەمان کاتدا ئێمە پێمان وایە بە شکستی سیاسەتی زیاترین گوشار، دۆخی ئێران لە ساڵی داهاتوو جیاواز دەبێت، چونکوو هەر دەوڵەتێک کە لەوێ دەسەڵات بەدەستەوە بگرێت، بەهۆی شکستی ئەو سیاسەتە هەڵەیە، سەری لە بەرانبەر نەتەوەی ئێران دادەنەوی.

سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: ئێران هەم لە بواری ناوخۆیی و هەم لە بواری نێودەوڵەتی سەرکەوتنی زۆری بەدەست هێناوە و ئەو سەرکەوتنانە بەس لە بواری سیاسی نەبووە و لە بواری مافیش سەرکەوتووە.

News Code 35021

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =